به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی عێراق، كۆمه‌ڵێك له ژنانی چالاكوانی سیاسی و مه‌ده‌نی عێراق حیزبێكی سیاسی ته‌واو ژنانه‌یان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ كه‌لتووری پیاوسالاری و گه‌نده‌ڵی له‌و وڵاته دامه‌زراندووه.
ڕۆژی ڕابردوو مه‌راسمی یه‌كه‌م كۆنگره‌ی حیزبی “هاوكاری ژنان” به چاودێری نوێنه‌رانی ئیداره‌ی كاروباری حیزبه‌كان له كۆمیساریای باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق به‌ڕێوه‌چوو. جیهان عه‌بدۆڵڵا تایی له دامه‌زرێنه‌رانی ئه‌و حیزبه له وتارێكدا ڕایگه‌یاند: سیاسه‌ت و كاری حیزبی نابێت ته‌نیا پیشه‌ی پیاوان بێت، حیزبی “هاوكاری ژنان” توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه كه ژیانی ژنانی كۆمه‌ڵگا باشتر بكات، ئه‌ركێك كه حیزبه‌كانی دیكه نه‌یانتوانی ئه‌نجامی بده‌ن، هه‌روه‌ها ئه‌و حیزبه ده‌توانێت كۆتایی به كه‌لتووری پیاوسالاری و كوشتنی ژنان بێنێت.