له ڕۆژانی ڕابردوودا، حوكمی ئێعدامی پێنج به‌ندكراو به تۆمه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر و كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له زیندانه‌كانی میناب، ئیسفه‌هان، مڵایه‌ر و خۆڕه‌م ئاباد جێبه‌جێ كراوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، دوو به‌ندكراوی به‌لووچ به ناوه‌كانی عیسا ناڕوویی و ئه‌میر قه‌نبه‌ری به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر له زیندانی میناب ئێعدام كراون. هه‌روه‌ها، سێ به‌ندكراو له زیندانه‌كانی ئیسفه‌هان، مه‌ڵایه‌ر و خۆڕه‌م ئاباد به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست ئێعدام كراون كه ناسناویان بریتیه له: عه‌لیڕه‌زا میرفرووغی، ئیسماعیل حاجیوه‌ند و حه‌مزه مورادیان.