کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستگرتن به‌ سه‌ر كه‌شتی هه‌ڵگری لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین له‌ ده‌ریای مه‌دیته‌رانه

ده‌ستگرتن به‌ سه‌ر كه‌شتی هه‌ڵگری لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین له‌ ده‌ریای

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٤ی گه‌لاوێژ، ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل ده‌ستی به‌ سه‌ر كه‌شتی حه‌نزه‌له‌، هه‌ڵگری لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین گرت و هه‌موو سه‌رنشینه‌كانی ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.

كه‌شتی حه‌نزه‌له‌ ١٣ی ژووئیه‌ی ئه‌مساڵ له‌ به‌نده‌ری سیسیلی ئیتالیا به‌ره‌و كه‌ناراوه‌كانی غه‌زه‌ به‌ڕێكه‌وت و ڕۆژی شه‌ممه‌ گه‌یشته نزیك ئه‌و باریكه‌یه‌. نزیك به‌ ١٥ چالاكی مه‌ده‌نی به‌ كۆمه‌ڵێك یارمه‌تی پزیشكی، خۆراك و جل و به‌رگه‌وه‌ به‌ مه‌به‌ستی شكاندنی گه‌مارۆی سه‌ر غه‌زه‌ ئه‌و سه‌فه‌ره‌یان ده‌ستپێكردووه‌، به‌ڵام ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل ده‌ستی به‌ سه‌ر كه‌شتیه‌كه‌دا گرتووه‌ و هه‌ر ١٥ كه‌سه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه‌.