ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٥ی گه‌لاوێژ، لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین و دژبه‌رانی ده‌وڵه‌تی فاشیستی ئیسڕائیل له شاری به‌ڕلین خۆپێشاندانیان كرد به‌ڵام پۆلیس هێرشی كرده سه‌ریان و ٥٧ كه‌سی ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خۆپێشانده‌ران دژ به ده‌وڵه‌تی ڕاستگه‌رای نتانیاهوو دروشمیان به‌رز كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام پۆلیس هێرشی كردووه‌ته سه‌ریان و تێكهه‌ڵچوون ڕوویداوه. له پێكدادانی نێوان ناڕازیان و هێزه‌كانی پۆلیس دا ١٧ مه‌ئموور بریندار بوون و ٥٧ خۆپێشانده‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. ناڕازیان له دروشمه‌كانیان دا خویازاری كۆتایی هێنان به شه‌ڕ و گه‌مارۆی سه‌ر كه‌رتی غه‌زه، هه‌روه‌ها گه‌یاندنی یارمه‌تی مرۆیی به خه‌ڵكی لێقه‌وماوی ئه‌و باریكه‌یه بوون.