كرێكارانی شاغڵ له فڕۆكه‌خانه‌كان و به‌نده‌ره‌كانی یه‌كێتی ئورووپا دژ به كه‌می حه‌قده‌ست و هه‌نارده‌كردنی چه‌كوچۆڵ بۆ ئیسڕائیل مانیان گرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی شاغڵ له فڕۆكه‌خانه‌كانی ئیتالیا، ئێسپانیا، یۆنان و پۆرتۆغاڵ له ئاست كه‌می حه‌قده‌ست و نه‌دانی مه‌زایای پیشه‌یی ناڕازین و ده‌ستیان له كار كێشاوه و مانیان گرتووه. مانگرتنی كرێكاران بووه‌ته هۆی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سه‌دان گه‌شت له فڕۆكه‌خانه‌كان و هه‌زاران گه‌شتیار سه‌رگه‌ردان بوون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، كرێكارانی شاغڵ له به‌نده‌ره‌كانی ئیتالیا په‌یوه‌ست به مانگرتنی كرێكارانی به‌نده‌ره‌كانی یۆنان دژ به هه‌نارده‌كردنی چه‌كۆچۆڵ بۆ ئیسڕائیل بوون و ڕایانگه‌یاندووه كه نایانه‌وێت ده‌ستیان له كۆمه‌ڵكوژكردنی خه‌ڵكی بێتاوانی غه‌زه‌دا بێت.