هاوژینی كرێكارێكی شاغڵ له شاره‌وانی ئیلام پاش نه‌خۆشكه‌وتنی هاوژینه‌كه‌ی جل و به‌رگی شاره‌داری له‌به‌ركردووه و شه‌قام و كۆڵانه‌كانی ئه‌و شاره‌ی پاك كردووه‌ته‌وه.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، هاوژینی ئه‌و ژنه تووشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه بووه و كاتێك ماوه‌ی مه‌ره‌خه‌سی ده‌رمانی ته‌واو بووه، خۆی جل و به‌رگی شاره‌داری پۆشیوه و شه‌قام و كۆڵانه‌كانی ئه‌و شاره‌ی پاك كردووه‌ته‌وه. كاتێك خه‌ڵكی ئیلام دیمه‌نی ئه‌و ژنه ده‌بینن شاره‌داری ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام ئه‌و ژنه ئیلامییه له وڵامی به‌ڕێوه‌به‌رانی شاره‌داری ده‌ڵێت: له ترسی ئه‌وه‌ی هاوژینه‌كه‌ی له‌سه‌ركار ده‌رنه‌كه‌ن له جیاتی كاری كردووه. كه‌می حه‌قده‌ست، نه‌دانی داخوازی له كاتی خۆی، نه‌بوونی بیمه‌ی ده‌رمانی و گرێبه‌ستی كاتی ژیانی كرێكارانی شاره‌داری سه‌خت كردووه و ئه‌و چینه زه‌حمه‌تكێشه له ژێر گوشاری سه‌ختی مه‌عیشه‌تی دان.