ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٢ی پووشپه‌ڕ، بنیامین ڕه‌حیمپور، چالاكی مه‌ده‌نی و به‌ندكراوی سیاسی پێشووی خه‌ڵكی سنه به مه‌به‌ستی تێپه‌ڕكردنی ماوه‌ی به‌ندكرانی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی زیندانی ئه‌و شاره كرا.
بنیامین ڕه‌حیمپور ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٠ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، له شوێنی كاره‌كه‌ی له شاری سنه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ١٩ ڕۆژ لێپرسینه‌وه به دانانی وه‌سیقه‌ی ٥٠٠ ملیۆن تمه‌نی له گرتووخانه‌ی شارامفه‌ر ئازاد كرا. ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه دواتر له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی سنه به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” و “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” به یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كرا.