ڕۆژی هه‌ینی ٢٠ی پووشپه‌ڕ، شه‌ڕ له نێوان هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك و ئه‌رته‌شی نوێی سووریا له ده‌ورووبه‌ری شاری حه‌له‌ب ڕوویدا.
پاش به ئاكام نه‌گه‌یشتنی دانووستانی نێوان خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕۆژئاوای كوردستان و ده‌وڵه‌تی ئه‌حمه‌د شه‌رع له دیمه‌شق، به‌شێك له چه‌كدارانی توندئاژۆی ئه‌رته‌شی تازه‌ی سووریا هه‌ڕه‌شه‌یان له هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك كرد. ڕۆژی ڕابردوو هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك هێرشیان كرده سه‌ر سه‌نگه‌ری چه‌كدارانی ئه‌حمه‌د شه‌رع له ده‌ورووبه‌ری حه‌له‌ب و ڕایانگه‌یاند: له پێناو ئازادی و ئارامی دا هه‌زاران قوربانیان داوه و ڕێگه ناده‌ن ده‌سكه‌وته‌كانیان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی كاتی ئه‌حمه‌د شه‌رعه‌وه زه‌وت بكرێت. هاوكات مه‌زڵووم كۆبانی هه‌ڕه‌شه‌ی له ده‌وڵه‌تی سووریا كردووه كه ئه‌گه‌ر درێژه به هه‌ڕه‌شه‌كانیان بده‌ن، هه‌نارده‌كردنی سووته‌مه‌نی و گه‌نم بۆ دیمه‌شق ڕاده‌گرێت.