کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی دوو هاووڵاتی له‌ مهاباد

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی دوو هاووڵاتی له‌ مهاباد 1 2

به‌یانی هه‌ینی ٢٠ی پووشپه‌ڕ، دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی مهاباد به‌ ناوه‌كانی سه‌لاح به‌هامین و كامران ڕه‌واز له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كران.

به‌ پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای مهاباد به‌ بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر ماڵی سه‌لاح به‌هامین و كامران ڕه‌واز و ئه‌و دوو شارومه‌نده‌یان به‌ توندووتیژییه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه‌. تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه‌ هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانی سه‌لاح و كامران له‌به‌رده‌ستدا نییه‌.