ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٩ی پووشپه‌ڕ، عومه‌ر محه‌ممه‌دی موعه‌لیمی خانه‌نشینكراو و نووسه‌ری ئه‌دبیاتی منداڵان له شاری شنۆ، به دانانی وه‌سیقه له زیندانی ئه‌و شاره ئازاد كرا.
ڕۆژی ٣ی جۆزه‌ردانی ١٤٠٤، عومه‌ر محه‌ممه‌دی له هێرشی هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی له گه‌ڕه‌كی سه‌لیم ئاوای شنۆ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. ناوبراو پاش لێپرسینه‌وه بۆ زیندانی شنۆ ڕاگوێزرا و ڕۆژی ١٩ی پووشپه‌ڕ، به دانانی وه‌سیقه‌ی ٧٠٠ ملیۆن تمه‌نی له زیندان ئازاد كرا. تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ك له سه‌ر هۆكاری به‌ندكرانی ئه‌و موعه‌لیمه خانه‌نشینكراوه له‌به‌رده‌ستدا نییه.