له ماوه‌ی ڕۆژانی ١١ بۆ ١٥ی پووشپه‌ڕی ١٤٠٤، چوار ژن له شاره‌كانی كرماشان، نه‌یشابوور، فوومه‌ن و دوورگه‌ی هۆرمۆز له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌كانیانه‌وه كوژراون.
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ته‌رمی كچێكی ته‌مه‌ن ١٤ ساڵی خه‌ڵكی دوورگه‌ی هۆرمۆز به ناوی ئایدا دۆزرایه‌وه و پۆلیس پشتڕاستی كردووه‌ته‌وه كه ئه‌و كچه مێرمنداڵه به ئه‌نقه‌ست كوژراوه. ڕۆژی ١٤ی ئه‌م مانگه، ژنیكی گه‌نج و دایكی منداڵێك له شارستانی فوومه‌ن به ناوی نیلووفه‌ر فه‌تحی، له‌لایه‌ن پیاوێك كه سیغه‌ی كردبوو، به شێوه‌یه‌كی وه‌حشیانه كوژرا و ته‌رمه‌كه‌ی له نێو كاناڵی ئاوی ئه‌و شاره دۆزرایه‌وه. ١١ی پووشپه‌ڕ، ژنێكی ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵی خه‌ڵكی نه‌یشابوور به ناوی نه‌رگس بهرفهرازی له حاڵێكدا ته‌نیا سێ مانگ له هاوسه‌رگیری تێپه‌ڕ ببوو، له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه له پێش چاوی خه‌ڵك به چه‌قۆ كوژرا. هه‌روه‌ها، په‌ریا غوڵامی ژنی ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵی خه‌ڵكی كرماشان پاش ده‌مه‌قاڵێ له‌گه‌ڵ هاوژینه‌كه‌ی، له په‌نجه‌ره‌ی ماڵه‌كه‌ی فڕێ دراوه‌ته خواره‌وه و ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ست داوه. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا، ڕۆژی سێشه‌ممه، كچێكی ته‌مه‌ن ١٩ ساڵی خه‌ڵكی مه‌شهه‌د له كاتی هه‌ڵهاتن له ده‌ست چه‌ند كوڕی ده‌ستدرێژیكار له به‌رزایی باڵكۆنی ئاپارتمانێك كه‌وتووه‌ته خواره‌وه و ده‌ستبه‌جێ گیانی به‌خت كردووه.