کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌ سه‌ر جه‌عفه‌ر سادقی له‌ شنۆ

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌ سه‌ر جه‌عفه‌ر سادقی له‌ شنۆ 1

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٦ی پووشپه‌ڕ، جه‌عفه‌ر سادقی، چالاكی ژینگه‌یی و شاخه‌وانی خه‌ڵكی شنۆ له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره‌ به‌ ده‌ مانگ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كرا.

ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر جه‌عفه‌ری سادقی ڕاهێنه‌ری وه‌رزشی و ئه‌ندامی گرووپی شاخه‌وانی بارانی شنۆ، له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی ئه‌و شاره‌ به‌ بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر له‌لایه‌ن لقی ١٠١ی دادگای ئینقلابی شنۆ به‌ تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” به‌ ده‌ مانگ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كرا.