ڕۆژی دووشه‌ممه ١٦ی پووشپه‌ڕ، ئه‌مجه‌د گه‌ریاخیز، چالاكی كرێكاری خه‌ڵكی سنه و ئه‌ندامی كه‌مپه‌ینی “نا بۆ ئێعدام” به مه‌به‌ستی تێپه‌ڕكردنی ماوه‌ی به‌ندكرانی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی ئه‌و شاره ڕاگوێزرا.
ئه‌مجه‌د گه‌ریاخیز له ١٩ی به‌فرانباری ساڵی ١٤٠٣، له كاتی به‌شداری له مانگرتنی شكۆداری خه‌ڵكی كوردستان دژ به سه‌پاندنی سزای سێداره به سه‌ر په‌خشان عه‌زیزی و وریشه مورادی له یه‌كێك له شه‌قامه‌كانی سنه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. ناوبراو بۆ ماوه‌ی ٣٥ ڕۆژ له گرتووخانه‌ی شارامفه‌ری سنه ئه‌شكه‌نجه و ئازار درا و ڕۆژی ١٧ی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ، له‌لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای ئینقلابی سنه به شه‌ش مانگ زیندانی ته‌عزیزی و دوو ساڵ زیندانی ته‌علیقی مه‌حكووم كرا.