ڕۆژی دووشه‌ممه ١٦ی پووشپه‌ڕ، نانه‌واخانه‌كانی كه‌نگاوه‌ر و بۆجنۆرد دژ به دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی مانیان گرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، نانه‌واخانه‌كانی كه‌نگاوه‌ر و بۆجنۆرد هاوشێوه‌ی هاوكاره‌كانیان له یه‌زد په‌یوه‌ست به كه‌مپه‌ینی فڕێدانی سامانه‌ی نانینۆ بوون و ڕایانگه‌یاند: سامانه‌ی نانینۆ به‌ستێنێكی به‌رینی بۆ گه‌نده‌ڵی به‌رپرسانی ڕژیم درووست كردووه و ته‌نیا نانه‌واخانه‌كان زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن. نانه‌واخانه‌كانی ئێران پاش مانگرتن خوازیاری پێدانی ئاردی ده‌وڵه‌تی، كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌زینه‌كانی به‌رق، كاره‌با، گاز و بیمه هه‌روه‌ها گرانكردنی نرخی نان بوون.