کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چالاكێكی مه‌ده‌نی له‌ بۆكان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چالاكێكی مه‌ده‌نی له‌ بۆكان 1

ڕۆژی سێشەممە ١٠ی پووشپەڕی ١٤٠٤، چالاكێكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی بۆكان به‌ ناوی مه‌له‌ك فه‌ره‌جبه‌یگی ته‌مه‌ن ٤٣ ساڵ له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.

بە پێی زانیارییه‌كان، ٢٠ كه‌س له‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم درگای چوونه‌ژووره‌وه‌ی ماڵی مه‌له‌ك فه‌ره‌جبه‌یگیان شكاندووه‌ و پاش پشكنینی ماڵه‌كه‌ی، ناوبراویان به‌ توندووتیژییه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه‌. به‌ وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، مه‌ئموورانی ئیداره‌ی ئیتلاعات ده‌ستیان به‌ سه‌ر كه‌لووپه‌له‌ شه‌خسیه‌كانی مه‌له‌ك و كچه‌ ته‌مه‌ن ٢١ ساڵانه‌كه‌ی دا گرتووه‌. شایانی باسه‌ كه‌ مه‌له‌ك فه‌ره‌جبه‌یگی به‌رپرسیاره‌تی به‌خێوكردنی دایكی له‌ ئه‌ستۆ دایه‌ و له‌و كاته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌ بنه‌ماڵه‌كه‌یه‌وه‌ نه‌گرتووه‌.