له ڕۆژانی ڕابردوودا، شه‌ش شارومه‌ند له شاره‌كانی دێهده‌شت، شیراز، تاران و ڕاسك له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی دێهده‌شت به ناوه‌كانی میلاد كه‌ریمی نه‌سه‌ب و مێهدی كه‌ره‌می، چالاكێكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی تاران به ناوی مه‌هلا هۆژه‌بری، شارومه‌ندێكی به‌هایی خه‌ڵكی شیراز به ناوی ئیمان ڕهحمهتپهناه و دوو هاووڵاتی به‌لووچ به ناوه‌كانی عامر گههرامزهی و عه‌زیز به‌راهوویی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و چاره‌نووسیان به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.