ڕاگەیاندنی هاوبەشی کۆمیتەی ناوەندی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و هەیئەتی ئیجرایی ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر)
شكستی سەرشۆڕانەی زانیاری–ئەمنییەتی ڕێژیمی ئیسلامی له ڕێكخراوه زانیارییه‌كانی “سیا“، “موساد” و ڕێكخراوه زانیارییه‌كانی ڕۆژئاوا، له كاتی دەستدرێژی جینایەتکارانەی ئەرتەشی ئیسرائیل بۆسەر ئێران، بووەتە بیانوویەکی نوێ لە خزمەت دەسەڵاتی كۆماری ئیسلامی به‌رامبه‌ر بە خوشك و برا ئه‌فغانستانییه‌كانمان. به به‌كارهێنانی ئه‌م شكسته شەرمەزارە زانیارییە، كه نیشانده‌ری نفووزی ڕێكخراو، ئامانجدار و جێکەوتوو لەناو پلە و پایە بەرزەكانی ڕێكخراوه زانیاری، ئەمنییەتی، نیزامی و سیاسییه‌كانی حکوومەتی كۆماری ئیسلامییه، دام و دەزگا ئەمنییەتی و نیزامییەکانی كۆماری ئیسلامی، دوو سیاسه‌تیان به شێوه‌یه‌كی هاوکات گرتووەتەبەر.
یه‌كه‌م– چڕکردنەوەی سەرکوت لەدژی هەڵسووڕاوانی سیاسی، مەدەنی، پیشه‌یی، فەرهەنگی و كۆمه‌ڵایه‌تی به تۆمەتی “سیخوڕی بۆ موساد“.
دووه‌م– پەرەپێدانی گوشار بۆسەر كۆچبه‌ران و پەنابەرانی ئەفغانستانی و دەرکردنی بەربڵاو به تۆمەتی “هاوكاری له‌گه‌ڵ ئیسرائیل“. ئاشكرایه كه ئه‌م دوو تەوەرە ته‌نها بیانوەیەکە و هیچیتر. هه‌مووان باش ده‌زانن كه نە چالاكوانانی مەدەنی و پیشه‌یی و نە كۆچبه‌رانی ئەفغانستانی هیچ زانیارییەکیان لەسەر شوێنی ژیان و حەوانەوەی بەرپرس و فەرمانده سەربازی–ئەمنییەتییەکان، شوێنی كۆبونه‌وه‌ی دام و دەزگا نیزامی و ئینتیزامییەکان، شێوازی جێگۆڕکێی بەرپرسانی ڕێژیم، یان له‌سەر بینا گرنگ و هەستیارەكانی حکوومەت نییە. ئه‌م چەواشەکارییە ئاشکرایە، هه‌وڵێكه بۆ خۆڵه‌کردنەچاوی خه‌ڵك و پاساوی سیاسه‌ته سەرکوتکگەرییەکانی دەسەڵاتی ئیسلامی. پەرەسەندنی شه‌پۆلی دژە کۆچبەری و دژە ئه‌فغانستانی، ماوه‌یه‌كی زۆره له‌لایه‌ن ڕاگه‌یاندن و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و هێزی سایبێری و تەنانەت دام و دەزگا حکومتییه‌كانی كۆماری ئیسلامییەوە ده‌ستیپێکردووه. ئه‌م باسه له ناو بەرپرسانی دەوڵەتی نوێی كۆماری ئیسلامی لەئارادایە كه شه‌پۆلی كۆچبه‌رانی نوێ له حکوومەتی ڕەئیسی دا به مه‌به‌ستی تایبه‌تی کاری بۆ کرا. ئیدیعای ئەوە ده‌كرێت كه ئه‌م كۆچبه‌ر و پەنابەرانه هۆكاری بێكاری به‌شێكی زۆر لە گه‌نجانی وڵاتن. ئه‌م پاساو و ئارگیۆمێنتەش سەرپۆشێکە بۆ شاردنەوەی سیاسه‌ته وێرانکارە ئابوورییه‌کانی حکوومەتی كۆماری ئیسلامی.
ئه‌وه‌ی كه قه‌باره‌ی ئابووری ئێران له سەره‌تای شۆڕشی ١٣٥٧دا دوو هێندەی ئابووری توركیا یان دوو هێندەی ئابووری كۆریای باشوور بوو و ئێستا تەنانەت له قه‌باره‌ی كۆمپانیای سامسۆنگی كۆریای باشووریش كەمتره و له نێوان وڵاتانی دراوسێدا تەنها له ئه‌فغانستان به‌رزتره، به‌ره‌می سیاسه‌ته سیاسی و ئابوورییه‌كانی ڕێبەری كۆماری ئیسلامییه. دەسەڵاتی ئیسلامی به‌هۆی ڕێكنەخستنی ئابووریه‌كی جەماوەرسەنتەر یان تەنانەت ڕەچاونەکردنی ڕێوشوێنی پێویسته‌كانی ئابووریه‌كی ئاسایی سەرمایەداری، بەرپرسی ئه‌م وێرانکارییە ئابوورییه‌یە. ئه‌م ڕێژیمه به گرتنه‌به‌ری سیاسه‌تی سەرکێشانەی ڕێكخستنی “مێحوەری مقاومت” لە دەرەوەی سنوورەکان به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی دروشمی دژه مرۆڤانه‌ی “لەناوبردنی ئیسرائیل“، به وەرێخستنی پیشه‌سازیی ناوه‌كی بێ سوود و زەمینە خۆشکردن بۆ گەمارۆ بەربڵاو و جینایەتکارانە ئیمپریالیستییەکان لەدژی خه‌ڵكی ئێران، به گەندەڵییه‌کی ڕێكخراوی كه دزینی دوو ملیارد و حەوت سەد ملیۆن دۆلاری چای دێبش ته‌نها یه‌كێكه له نموونه‌كانی، هۆكاری سەره‌كی داڕمانی ئابووری و بێكاریی بەربڵاوی گه‌نجانی ئه‌م وڵاتە. تۆمەتبارکردنی كۆچبه‌ران و پەنابەرانی ئەفغانستانیی بە هۆكاری بێكاری گه‌نجان، شاردنەوەی ڕاستییه‌کان و خۆڵه‌کردنەچاوی خه‌ڵكە.
پۆتانسێلی ئابووری و ئیمکاناتی وڵاتێکی گه‌وره‌ی وەک ئێران، ئەگەر به‌پێی پێویسته‌كانی زانستی ئابووری، به‌ڕێوه‌چووبا، پێویستی به هێزێکی كاری بەرین بوو كه به گوێره‌ی خێرایی پیربوونی دانیشتوانی وڵات، ده‌بوایە بیر لە ڕاکێشانی هێزی کار له وڵاته‌كانی تر بکاتەوە. خۆبواردنی بەرپرسانی وڵات لە داڕشتن و پەسەندکردنی یاسایه‌كی مۆدێرن سەبارەت بە مافی شارۆمەندی بۆ ئەو پەنابەر و كۆچبه‌رانەی کە دێنە ناو وڵات، ڕێک له‌و سیاسه‌ته وێرانکارە ئابوورییه‌وە سەرچاوە دەگرێت. به‌شێكی زۆر لەو گه‌نجه ئەفغانستانیانەی كه له ئێرانن، هەر له ئێران لەدایكبوون. نە ته‌نها ئه‌وان بەڵکوو دایك و باوكه‌كانیانیشیان كه ساڵانێكی زۆر له‌م وڵاته كار و ژیانیان كردووه، ده‌بوایە تا ئێستا وەک شارۆمەندێکی خاوەن مافی یه‌كسانی ئێرانی بناسرێن. پێویستە بوترێت کە ئەو هەشت ملیۆن کۆچبەر و پەنابەرە ئێرانیانەی کە بەهۆی سەرکوتی فاشیستیی دەوڵەتی ئیسلامی، وڵاتیان بەجێهێشتووە، ئێستا هەموویان لە وڵاتەکانی ئورووپا، کانەدا، ئەمریکا و ئوسترالیا، هاوڵاتی خاوەن مافی یەکسانن. بەڵام ئەم دەرفەتە لە هەردوو وڵاتی ئێران و پاکستان لە کۆچبەران و پەنابەرانی ئەفغانستانی کە چل ساڵ شەڕی ئیمپریالیستییان لە وڵاتەکەیاندا ئەزموون کردووە و لەلایەن حکوومەتە فاشیستەکانی تالیبانەوە سەرکوتکراون و هەر بەو هۆیەوە پەنایان بردووەتەبەر وڵاتانی دراوسێ، درێغ کراوە.
ئێمه زیادبوونی گوشار به‌رامبه‌ر بە خوشك و برا ئه‌فغانستانییه‌كانمان له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامییەوە به توندی ئیدانە ده‌كه‌ین. تۆمەتبارکردنی سەرجەم كۆمه‌ڵگه‌ی كۆچبه‌ران و پەنابەرانی ئەفغانستانی به “هاوكاری له‌گه‌ڵ ئیسرائیل” كردارێكی جینایەتکارانە و دژه مرۆڤانه‌یە كه زیانێکی لە قەرەبوو نەهاتوو به داهاتووی پەیوه‌ندییه‌كاتی خه‌ڵكی دوو وڵاتی دراوسێ و خاوەن كولتوور و شارستانییه‌تی هاوبەش ده‌گه‌یه‌نێت.
ئێمه له سەرجەم خه‌ڵكی بەشەرەفی ئێران و له هه‌موو هەڵسووڕاوانی سیاسی، مەدەنی و فەرهەنگی داوادەكه‌ین كه به‌رامبه‌ر به‌م شه‌پۆلی ده‌رکردنه، ناڕەزایەتی دەرببڕن و به شێوه‌یه‌كی ڕوون و ڕاشکاوانە دیفاع له مافی شارۆمەندی و مافی ئینسانیی خوشك و برا ئه‌فغانستانییه‌كانمان بكه‌ن. با ڕێگه نەدەین سیاسه‌ته فه‌شیستییه‌كانی دەسەڵاتی ئیسلامی، داهاتووی پەیوه‌ندییه‌كان لەگەڵ وڵاته دراوسێکانمان بخاتە مەترسییەوە.
خەبات لەپێناو پەیوه‌ندیی یه‌كسان و هاوپشتی خه‌ڵكی ئه‌م ناوچەیە، سامانێکی گرانبه‌هایه كه ده‌توانێت بۆ بنیاتنانی داهاتوویەکی گه‌شه‌سەندووە له‌م ناوچەیە، كاریگه‌رییه‌كی زۆر به‌رچاو و ڕێگه‌خۆشكه‌ری بێت.
بڕووخێت ڕێژیمی كۆماری ئیسلامی
بژیشۆڕشیکۆمەڵانیئێران
بژی ئازادی، دێموكراسی و سۆسیالیزم
هیئه‌تی ئیجرایی ڕێكخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران ( ڕاهی کارگەر) و
کۆمیتەی ناوه‌ندی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران
پێنجشه‌ممه ١٢ی پووشپەڕی ١٤٠٤ بەرامبەر بە ٣ی جولای ٢٠٢٥