شه‌ش هه‌زار و ٣٥٦ چالاكی مه‌ده‌نی له به‌یاننامه‌یه‌كدا خوازیاری هه‌ڵه‌وه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره‌ی په‌خشان عه‌زیزی بوون.
له به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه، په‌خشان عه‌زیزی، ڕۆژنامه‌وان و چالاكی مافی ژنانی خه‌ڵكی مهاباد، هه‌روه‌ها خوێندكاری بواری یارمه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی له زانكۆی عه‌لامه‌ی ته‌باته‌بایی تاران، به بیانووی “چالاكیی مرۆڤدۆستانه” له ڕۆژئاوای كوردستان ده‌ستبه‌سه‌ر و به تۆمه‌تی به‌غی به ئێعدام مه‌حكووم كراوه. پارێزه‌ری ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه ڕایگه‌یاندووه كه دیوانی باڵای وڵات به په‌له سزای له‌سێداره‌دانی په‌خشانی پشتڕاست كردووه‌ته‌وه و ئه‌گه‌ری هه‌یه حوكمه‌كه‌ی جێبه‌جێ بكرێت. ئێمه واژۆكارانی ئه‌و به‌یاننامه وێڕای شه‌رمه‌زاركردنی سزای سێداره، خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حوكمی ئێعدامی په‌خشان عه‌زیزین و داوا له هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان و ئێران ده‌كه‌ین بۆ ڕزگاركردنی گیانی ئه‌و به‌ندكراوه هه‌وڵ بده‌ن.