له ڕۆژانی ڕابردوودا، یه‌دێ به‌هاریزه‌ڕ، چالاكی كرێكاری كوردی دانیشتووی ده‌ماوه‌ند پاش ٢٩ مانگ زیندان له به‌ندیخانه‌ی ئێڤین ئازاد كراوه.
مانگی جۆزه‌ردانی ساڵی ١٤٠١، یه‌دێ به‌هاریزه‌ڕ له هێرشی هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی زیندان كرا. هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم وێڕای پشكنینی ماڵی ئه‌و چالاكه كرێكارییه، ده‌ستیان به سه‌ر كه‌لووپه‌له شه‌خسییه‌كانی دا گرت و دواجار به دانانی وه‌سیقه‌ی سێ ملیارد تمه‌نی له زیندان ئازاد كرا. جه‌له‌سه‌ی دادگاییكردنی ئه‌و چالاكه كرێكارییه له ڕێكه‌وتی ٣١ی خه‌رمانانی ساڵی ١٤٠١ به‌ڕێوه‌چوو و ناوبراو به تۆمه‌تی “درووستكردنی گرووپی نایاسایی” به شه‌ش ساڵ زیندان، به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه” به ٣٢ مانگ زیندان و به تۆمه‌تی “بێڕێزی به ڕێبه‌ری” به ١٥ مانگ زیندان سزا درا. شایانی باسه كه حوكمی ٩ ساڵ و ١١ مانگ زیندانی ئه‌و چالاكه كرێكارییه له دادگای پێداچوونه‌وه بۆ ٣٢ مانگ كه‌م كراوه‌ته‌وه و ڕۆژی یه‌كی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵ له زیندان ئازاد كراوه.