ڕۆژی چوارشه‌ممه ١١ی پووشپه‌ڕ، كرێكارانی خانه‌نشینكراو له كوردستان و ئێران له ئاست نه‌دانی داخوازییه‌كانی مانگی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵ ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
ڕۆژی ڕابردوو ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی ڕایگه‌یاند كه ئه‌و فیشه حقووقیانه‌ی كه له ڕۆژانی ڕابردوودا ده‌ركراوه، هه‌ڵه‌ی تێدایه و ئه‌و دامه‌زراوه‌یه هێشتا بڕیاری بۆ په‌رداختی حه‌قده‌ست و مه‌زایای مانگی خاكه‌لێوه ده‌رنه‌كردووه. بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی خانه‌نشینكراوی به‌دوای خۆیدا هێناوه و كانوونی خانه‌نشینكراوانی كوردستان و ئێران خوازیاری پێدانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كان، حه‌قی بیمه‌ی ته‌كمیلی و بیمه‌ی عومه‌ر بوون.