ڕۆژی چوارشه‌ممه ١١ی پووشپه‌ڕ، نانه‌واخانه‌كانی شاری سه‌قز دژ به دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی مانیان گرت، به‌ڵام ١١ كه‌سیان له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به‌پێی زانیارییه‌كان، نانه‌واخانه‌كانی سه‌قز به كۆبوونه‌وه له به‌رده‌م فه‌رمانداری دا خوازیاری زیادكردنی نرخی نان، پێدانی ئاردی ده‌وڵه‌تی، كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی باجی ساڵانه، دابه‌زینی نرخی كاره‌با، ئاو، گاز و بیمه بوون. به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، یه‌دۆڵڵا عێلمی سه‌رۆكی یه‌كێتی نانه‌واخانه‌كانی سه‌قز و ده هاوكاری دیكه‌ی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. ناڕازیان ڕایانگه‌یاندووه كه پێش شه‌ڕی ئێران و ئیسڕائیل، ئوستانداری كوردستان ڕه‌زامه‌ندی خۆی له سه‌ر گرانكردنی نرخی نان نیشان دابوو، به‌ڵام فه‌رمانداری سه‌قز هێشتا بڕیاره‌كه‌ی جێبه‌جێ نه‌كردووه.