ڕۆژی چوارشه‌ممه ١١ی پووشپه‌ڕ، هاوكات له‌گه‌ڵ سالڕۆژی له‌دایكبوونی په‌یمان منبه‌ری، له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا له شاری سنه، بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو هاوڕێ له‌گه‌ڵ چالاكانی مه‌ده‌نی ئه‌و شاره له مه‌راسیمێك دا ڕێزیان له بیره‌وه‌رییه‌كانی گرت.
ڕۆژی شەممە، ١٦ی ڕەزبەری ١٤٠١، پەیمان منبەری، تەمەن ٢٥ ساڵ و خەڵکی گوندی “نییەر“ی سه‌ر به شاری سنە، لە ناڕەزایەتییەكانی ئه‌و شاره بە تەقەی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی گیانی به‌ختكرد. پەیمان لە دوایین ستۆریی ئینستاگرامەکەیدا نووسیبووی: “ئەمە دەبێتە باشترین شەممەی مێژوو، ناڕەزایەتی دەردەبڕین، مان دەگرین، بە قەولی خۆیان تێک دەدەین، ئێغتشاش دەکەین، کەسێک بیەوێت ڕێگه‌مان لێ بگرێت، لەگەڵی شه‌ڕ دەكه‌ین، بریندار بین یان شەهید، شەقامەکانی شار دەکەینە جەهەنەم بۆیان، تا ئازادیی هه‌موو خه‌ڵك، بنەماڵە و شارەکەم درێژە به خه‌بات دەدەم.”