ڕۆژی دووشه‌ممه ٩ی پووشپه‌ڕ، ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل چه‌ند ناوچه‌ی غه‌زه‌ی به چڕی بۆردوومان كرد و به‌وهۆیه‌وه ٤٨ فه‌له‌ستینی گیانیان به‌ختكرد.
به پێی ڕاپۆرتی ئه‌لعه‌ره‌بییه، فڕۆكه‌كانی ئیسڕائیل ئاواره‌كانی نێو مه‌دره‌سه‌ی یافا و گه‌ڕه‌كی توفاحیان كردووه‌ته ئامانج و ته‌نانه‌ت به‌زه‌ییان به خه‌ڵكی دانیشتووی نێو وێرانه‌كانی ته‌نیشت ده‌ریا نه‌هاتووه. له ئاكامی هێرشه‌كانی ڕۆژی ڕابردوو بۆ سه‌ر چه‌ند ناوچه‌ی غه‌زه، به لانیكه‌م ٤٨ فه‌له‌ستینی گیانیان به‌خت كردووه و به ده‌یان كه‌س بریندار بوون. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا دادگای به‌ریتانیا سكاڵای دامه‌زراوه‌ی ئه‌لحه‌ق كه سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی فه‌له‌ستینه له سه‌ر كۆمپانیاكانی وه‌به‌رهێنانی چه‌ك و چۆڵی ڕه‌د كردووه‌ته‌وه.