له ڕۆژانی ڕابردوودا، چوار هاووڵاتی خه‌ڵكی شاره‌كانی بۆكان، دیوانده‌ره، شنۆ و قه‌سری شیرین له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی كۆماری ئیسلامی له درێژه‌ی سیاسه‌تی سه‌ركوتگه‌رانه‌ی خۆیان دا هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ماڵی چوار هاووڵاتی به ناوه‌كانی عه‌بدۆل ڕه‌سووڵی، كه‌یوان سوله‌یمانی، كه‌ماڵ عوقابی و عه‌سكه‌ر نه‌جه‌فی له شاره‌كانی دیوانده‌ره، بۆكان، شنۆ و قه‌سری شیرین و ئه‌و چوار شارومه‌نده‌یان به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی و به توندووتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.