ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٨ی پووشپه‌ڕ، مه‌راسیمی ڕێزلێنان له یادی قوربانیانی كیمیابارانی سه‌رده‌شت له ساڵی ١٣٦٦ی هه‌تاوی، له‌و شاره به‌ڕێوه چوو.
ڕۆژی ٧ی پووشپه‌ڕی ساڵی ١٣٦٦ی هه‌تاوی، ئه‌رته‌شی به‌عسی عێراق به گازی خه‌رده‌ل هێرشی كرده سه‌ر سێ گه‌ڕه‌كی شاری سه‌رده‌شت و به‌وهۆیه‌وه ١١٩ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و هه‌شت هه‌زار كه‌س بریندار و ژاراوی بوون. ڕۆژی یه‌كشه‌ممه خه‌ڵكی شاری سه‌رده‌شت له ڕێپێوانێك دا ڕێزیان له یادی قوربانیانی ئه‌و جه‌نایه‌ته گرت و خوازیاری كۆتایی هێنان به شه‌ڕ له سه‌رانسه‌ری جیهان و به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی كیمیایی بوون.