ڕۆژانی چوارشه‌ممه و یه‌كشه‌ممه ٤ و ٨ی پووشپه‌ڕ، شه‌ش هاووڵاتی خه‌ڵكی شاره‌كانی مه‌ریوان و ورمێ له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه پێنج گه‌نجی خه‌ڵكی گوندی ده‌ره‌ناخی سه‌ر به شارستانی مه‌ریوان به ناوه‌كانی ئه‌حه‌سن عوسمانی ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵ، حه‌مزه عوسمانی ته‌مه‌ن ٢٤ ساڵ، ڕامیار ڕه‌زایی ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ، ئومید باخه ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵ و عه‌بدۆڵڵا باخه ته‌مه‌ن ٣٥ ساڵ له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ڕۆژی چواری پووشپه‌ڕ، عه‌لیڕه‌زا خالدی شارومه‌ندی ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵی خه‌ڵكی گوندی حه‌سه‌ن ئاوای سه‌ر به ناوچه‌ی سوما برادۆستی ورمێ له هێرشی هێزه‌كانی حكوومه‌ت بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.