کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كوژرانی ژنێك له‌لایه‌ن هاوژینه‌كه‌یه‌وه‌ له‌ ورمێ

كوژرانی ژنێك له‌لایه‌ن هاوژینه‌كه‌یه‌وه‌ له‌ ورمێ 1

ئێواره‌ی شه‌ممه‌ ٧ی پووشپه‌ڕ، ڕاهێنه‌رێكی وه‌رزشی واڵیباڵ له‌ شاری ورمێ به‌ ناوی سولماز عه‌باسی له‌لایه‌ن هاوژینه‌كه‌یه‌وه‌ به‌ چه‌قۆ كوژراوه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، بكوژ به‌دوای سولماز دا كه‌وتووه‌ و كاتێك هاوژینه‌كه‌ی سه‌ردانی ده‌فته‌ری پارێزه‌ره‌كه‌ی كردووه‌، چووه‌ته‌ نێو ده‌فته‌ره‌كه‌وه‌ و به‌ چه‌قۆ ناوبراوی كوشتووه‌. شایانی باسه‌ كه‌ تاوانبار پاش ئه‌و جه‌نایه‌ته‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاده‌ستی پۆلیس كراوه‌.