سامان كه‌ریمی به‌ندكراوی سیاسی پێشووی مه‌حكووم به ئێعدام پاش ٣٥ ڕۆژ به‌ندكران، بۆ زیندانی بانه گوازراوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها هاوژینی سامان به ناوی فه‌رزانه ڕه‌شیدی، خوێندكاری ته‌مه‌ن ٢٦ ساڵی زانكۆی په‌یام نووری بانه بۆ زیندانی سه‌قز ڕاگوێزراوه.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٤ی جۆزه‌ردانی ١٤٠٤، سامان كه‌ریمی و فه‌رزانه ڕه‌شیدی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران. سامان پێشتر و له ڕێكه‌وتی ١٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٣٩٧ له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسداران ده‌ستبه‌سه‌ر و ١٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ساڵی ١٣٩٨ له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی سنه به تۆمه‌تی “به‌غی له ڕێگه‌ی ئه‌ندامه‌تی له یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” به ئێعدام و ١١ ساڵ زیندان سزا درابوو. مانگی خه‌رمانانی ساڵی ٩٩ی هه‌تاوی، سزای سێداره‌ی ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه له دیوانی باڵای وڵات هه‌ڵوه‌شێندرا و مانگی پووشپه‌ڕی ساڵی ١٤٠٠، له دادگای پێداچوونه‌وه‌ی كوردستان دا به ٩ ساڵ زیندان مه‌حكووم كرا.