ڕۆژی شه‌ممه ٧ی پووشپه‌ڕ، هێزه‌كانی كه‌ڵانته‌ری ١٦ی كرماشان به سه‌رۆكایه‌تی فه‌ردین كه‌ریمی هێرشیان كرده سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی سێ كرێكار له شه‌قامی سه‌عدی و وێڕای بێڕێزی به بنه‌ماڵه‌كانیان، كارگه‌رانیان ئه‌شكه‌نجه و ئازار دا.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و سێ كرێكاره به سه‌رمایه‌ی خۆیانه‌وه دهكهیهكێان له ڕووبه‌ڕووی زهمێنێك له شه‌قامی سه‌عدی داناوه، به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌ك خاوه‌ن زه‌ویه‌كه سكاڵای له دژی كرێكاران تۆمار كردووه. هه‌ر چه‌ند دادگا حه‌قی به كرێكاران داوه به‌ڵام خاوه‌ن زه‌ویه‌كه به پێدانی به‌رتیل به مه‌ئموورانی كه‌ڵانته‌ری ١٦ هه‌وڵی ڕووخانی دهكهكهی داوه. له ئاكامی هێرشی هێزه ئینتزامییه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر ئه‌و سێ خێزانه، پیاوێك و دوو ژن بریندار و كه‌لووپه‌له شه‌خسییه‌كانیان تێك دراوه.