بەیانی شەممە ۷ی پووشپەڕی ١٤٠٤، سەیوان عەبدوڵڵازادە، کۆڵبەری تەمەن ۲۰ ساڵی خەڵکی گوندی “حەوتاش“ی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەكانی حکومەت گیانی به‌ختكرد و کۆڵبەرێكی دیكە بە ناوی حسێن خەڵکی گوندی “کێلەشین“ی سەقز بریندار کرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، هێزه‌كانی هه‌نگی مه‌رزی ڕژیم له به‌رزاییه سنوورییه‌كانی ئاوپه‌ڕی بانه هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ر و له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا، كۆڵبه‌رێك به ناوی سه‌یوان عه‌بدۆڵڵازاده گیانی به‌خت كردووه و كۆڵبه‌رێكی دیكه به ناوی حسێن بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه. شایانی باسه كه له‌و هێرشه‌دا ١٠ ئه‌سپی كۆڵبه‌رانیش له ناو چووه.