کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كه‌ش و هه‌وای ئه‌منیه‌تی زاڵ به‌ سه‌ر شاری سنه‌ و توڕه‌یی خه‌ڵك

كه‌ش و هه‌وای ئه‌منیه‌تی زاڵ به‌ سه‌ر شاری سنه‌ و توڕه‌یی خه‌ڵك

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، به‌دوای ئاگربه‌ستی نێوان ئیسڕائیل و ئێران، هێزه‌كانی حكوومه‌ت كه‌ش و هه‌وای قورسی ئه‌منیه‌تیان به‌ سه‌ر شاری سنه‌ دا زاڵ كردووه‌ و به‌وهۆیه‌وه‌ دانیشتووانی ئه‌و شاره‌ وه‌زاڵه‌ هاتوون.

به‌ وته‌ی هاونیشتمانیان، سه‌ركوتگه‌رانی حكوومه‌ت بازگه‌ی پشكنینیان له‌ فه‌یزئاوا، سێ ڕێیانی مه‌ریوان، شه‌قامی شه‌شه‌م به‌همه‌ن، به‌هاران، چوارڕێیانی سه‌فه‌ری، كه‌مه‌ربه‌ندی ٢٥ و شارۆچكه‌كانی ده‌ورووبه‌ری سنه‌ داناوه‌ و به‌رده‌وام ئۆتومبێل و مۆبایلی خه‌ڵك ده‌پشكنن.