به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، له ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو هاوژین و چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی سه‌قز به ناوه‌كانی ژیلا ته‌شه‌كوری و دلێر سه‌لیمی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و چاره‌نووسیان به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، پاش ئاگربه‌ستی نێوان ئیسڕائیل و ئێران، دوو چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی سه‌قز به ناوه‌كانی ژیلا ته‌شه‌كوری و دلێر سه‌لێمی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. ئه‌و دوو هاوژینه بۆ ماوه‌ی دوو ڕۆژ له گرتووخانه‌ی ئه‌و ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه لێپرسینه‌وه‌یان لێكراو و دواجار بۆ زیندانی سنه ڕاگوێزراون. تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ك له سه‌ر هۆكاری به‌ندكرانی ژیلا ته‌شه‌كوری و دلێر سه‌لیمی له‌به‌رده‌ستدا نییه و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فوونیان به بنه‌ماڵه‌كانیانه‌وه نه‌گرتووه.