له ڕۆژانی ڕابردوودا، چوار هاووڵاتی خه‌ڵكی شاره‌كانی سه‌قز، مهاباد و بۆكان به ناوه‌كانی میلاد و هادی ڕه‌حیمی، ڕه‌حمان مام ئیسماعیل و كه‌ریم قادرپور له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و چاره‌نووسیان به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ماوه‌ی ٩ ڕۆژه كه‌ریم قادرپور باوكی دادخوازی ئاوات قادرپور، له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا له شاری بۆكان، ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه و هیچ زانیارییه‌ك له سه‌ر چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ستدا نییه. هه‌روه‌ها ڕۆژانی ٢٩ و ٣٠ی جۆزه‌ردان، دوو برای خه‌ڵكی سه‌قز به ناوه‌كانی میلاد و هادی ڕه‌حیمی و هه‌روه‌ها هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی مهاباد به ناوی ڕه‌حمان مام ئیسماعیل له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ڕفێندراون و به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كانیان تا به ئه‌مڕۆ بێ ئاكام ماوه‌ته‌وه.