له ڕۆژانی ڕابردوودا، ١٢ هاووڵاتی له شاره‌كانی نه‌غه‌ده، سنه، مهاباد، سه‌قز، بۆكان و مه‌ریوان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، شه‌ش هاووڵاتی خه‌ڵكی نه‌غه‌ده به ناوه‌كانی سامان سه‌یدمه‌حموودیان، سامان كاكه‌مه‌می، ئه‌مین باشووكی، ڕه‌حمان خاڵخاڵی، فه‌رهاد كانادا و كاوه قادری له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ڕفێندراون. له شاری سنه چالاكێكی مه‌ده‌نی دانیشتووی حه‌سه‌ن ئاوا به ناوی جه‌لال خودامورادی و له شاری مهاباد دوو شارومه‌ند به ناوه‌كانی ناسر ئێلیاسی و ڕێبوار موسته‌فازاده، له سه‌قز ئومید عه‌بدیخواه، له بۆكان ئه‌یووب خوسره‌وزاده و له مه‌ریوان هێمن ڕه‌نجبه‌ر له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و هیچ زانیارییه‌ك له سه‌ر هۆكاری به‌ندكرانیان له‌به‌رده‌ستدا نییه.