به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، چاره‌نووسی به‌ندكراوێكی ته‌مه‌ن ٦٠ ساڵی خه‌ڵكی مهاباد به ناوی قادر خه‌رامانفه‌ر پاش ده‌ستبه‌سه‌كران له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ت به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
ڕۆژی ٢٥ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، قادر خه‌رامانفه‌ر له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ورمێ ڕاگوێزرا. ناوبراو پاش لێپرسینه‌وه و ئه‌شكه‌نجه‌ی سه‌خت، له ڕێكه‌وتی ٢٥ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، بۆ زیندانی مهاباد گوازرایه‌وه. به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، قادر خه‌رامانفه‌ر تووشی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ، ئارترۆز و زه‌ختی خوێن بووه و دۆخی ته‌ندرووستی ناجێگیره و ناوه‌نده قه‌زایی و ئه‌منیه‌كانی ڕژیم له‌گه‌ڵ ئازادی ئه‌و شارومه‌نده به دانانی وه‌سیقه ڕه‌زامه‌ندیان نیشان نه‌داوه.