شه‌وی دووشه‌ممه ٢ی پووشپه‌ڕ، سپای پاسداران به چه‌ند مووشه‌ك هێرشی كرده سه‌ر بنكه‌ی عه‌دیدی سه‌ر به ئه‌مریكا له قه‌ته‌ر و هه‌موو مووشه‌كه‌كان تێكشكێندران، له وڵامدا فڕۆكه‌كانی ئیسڕائیل هێرشێكی قورسیان كرده سه‌ر شاره‌كانی تاران و كه‌ره‌ج و چه‌ندین ته‌قینه‌ی به‌هێز ڕوویدا.
به پێی زانیارییه‌كان، هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر شاره‌كانی ئه‌هواز، ئه‌ندیمشك، كرماشان، ته‌ورێز، لاهیجان، تاران و كه‌ره‌ج درێژه‌ی هه‌بووه و هه‌ندێك له سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ باسیان له كوژرانی چه‌ند به‌رپرسی ڕژیم و زانای ئه‌تۆمی كردووه. به پێی زانیارییه‌كان، چه‌ندین هێزی سپای پاسداران له كه‌ره‌ج كوژراون كه ناوی یه‌كێكیان بریتیه له مه‌نسوور عه‌سگه‌ری. هه‌روه‌ها ته‌رمی ١٤ی هێزی ئیتلاعاتی سپای پاسداران له بیابانه‌كانی ده‌ورووبه‌ری قوم دۆزراوه‌ته‌وه و سه‌ردار ته‌قی یووسفوه‌ند فه‌رمانده‌ی به‌سیجی كیشوه‌ر كوژراوه. له به‌نده‌رعه‌باس سێ سه‌ربازی هێزی ده‌ریاوانی ئه‌رته‌ش له هێرشی ئیسڕائیل دا كوژراون و میدیاكانی ڕژیم ڕایانگه‌یاند: له سه‌ره‌تای هێرشی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر ئێران، ٤٤ ژن كه دوو كه‌سیان دووگیان بوون گیانیان له‌ده‌ست داوه و ١٦٣ ژنی دیكه بریندار بوون.