کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گردبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی کۆمپانیای تراوێرسی کەرەج

گردبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی کۆمپانیای تراوێرسی کەرەج 1

سەرلەبەیانیی دوێنێ، ژمارەیەک لە کرێکارانی بەشی ئامێر و کەرەستەی کۆمپانیای تراوێرسی کەرەج دژ بە بڕیاری بەڕێوەبەرایەتی بۆ دەرکردنی هاوکارەکانیان گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان ساز کرد.
لە ماوەی ڕابردوودا بەڕێوەبەری کۆمپانیاکە بە بیانووی نەبوونی بوودجەی پێویست، ژمارەیەک کرێکاری لەسەر کارەکانیان دەرکردبوو. کرێکارانی ناڕازی داوای گەڕانەوەی دەستبەجێی ئەو کرێکارانەیان کرد بۆ سەر کارەکانیان و ڕایانگەیاند کە مووچە و مەزایاکانیشیان ماوەی نزیکەی ٦ مانگە دواخراوە و پێیان نەدراوە.