کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بێكاری كرێكاران به‌هۆی داخرانی پێنج كارگه‌ی كوره‌خانه‌كانی خشتبڕی ساروقامیش له‌ بۆكان

بێكاری كرێكاران به‌هۆی داخرانی پێنج كارگه‌ی كوره‌خانه‌كانی خشتبڕی

به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، پێنج كارگه‌ له‌ كارگه‌كانی كوره‌خانه‌كانی خشتبڕی ساروقامیشی بوكان به‌هۆی هێرشه‌كانی ئیسڕائیل و خراپی دۆخی ئابووری داخراون و ده‌یان كرێكار بێكار كراون.

دۆخی ئاڵۆزی ئابووری و نه‌بوونی هیوا به‌ داهاتوویه‌كی دیار، خاونكاره‌كانی ناچار به‌ داخستنی كارگه‌كان كردووه‌ و له‌ ئاكامی ئه‌و باروودۆخه دا سه‌دان كرێكار بێكار كراون. بێكاری كرێكاران له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ ئه‌وان نان ئاوه‌ری بنه‌ماڵه‌كانیان بوون و ئێستا نازانن ڕوو له‌ كوێ بكه‌ن.