کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

جێگیركردنی لانچره‌ مووشه‌كییه‌كانی سپا له‌ كانگاكانی قوروه‌

جێگیركردنی لانچره‌ مووشه‌كییه‌كانی سپا له‌ كانگاكانی قوروه‌ 3

به‌ وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، سپای پاسدارانی قوروه‌ لانچره‌ مووشه‌كییه‌كانی له‌ كانگاكانی شارستانی قوروه‌ جێگیر كردووه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، لە کانگاکانی قوروە، نزیک گوندەکانی شانوورە و جامەشووران، مووشەك هەڵگرەكانی سپا جێگیر كراون له‌ حاڵێكدا هه‌بوونی مووشه‌كهاوێژ له‌و ناوچه‌ی پیشه‌سازییه‌ گیانی كرێكاران و دانیشتووانی گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه‌. به‌ وته‌ی هاووڵاتیان، كانگای زێڕی ساریگوونی له‌ جیاتی ئه‌وه‌ی ببێته سه‌رچاوه‌ی داهات بۆ خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ له‌لایه‌ن سپاوه‌ وه‌كوو سه‌كی مووشه‌كه‌ی به‌كار هێنراوه‌.