ڕۆژی شه‌ممه ٣١ی جۆزه‌ردان، مه‌راسمێكی شكۆدار به بۆنه‌ی ڕۆژی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه، له یه‌كێك له بنكه‌كانی كۆمه‌ڵه ڕێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو.
مه‌راسیمه‌كه سه‌ره‌تا به سروودی ئه‌نته‌رناسیۆناڵ، سروودی هاوپشتی جیهانی چینی كرێكار ده‌ستی پێكرد و دواجار یه‌ك خولهك بێده‌نگی بۆ ڕێزلێنان له یادی هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و سۆسیالیزم ڕاگیرا. دواجار ئه‌میر ئیسماعیلپور به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێوڕه‌سمه‌كه كۆپڵه شێعرێكی پێشكه‌ش به ئاماده‌بووان كرد و به‌دوای دا، هاوڕێ ئومید ده‌وڵه‌تی سروودێكی خوێنده‌وه و له‌لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه پێشوازی لێكرا. له درێژه‌ی مه‌راسیمه‌كه‌دا هاوڕێ گوڵناز گوڵمحه‌ممه‌دی ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوندی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران په‌یامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ی به بۆنه‌ی ٣١ی جۆزه‌ردان، ڕۆژی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه، خوێنده‌وه و به‌دوای دا هاوڕێ ئومید ده‌وڵه‌تی سروودێكی دیكه‌ی پێشكه‌ش كرد. له كۆتایی مه‌راسیمه‌كه‌ش دا هاوڕێ ئه‌میر ئیمساعیلپور شێعرێكی دیكه‌ی خوێنده‌وه و كچان و كوڕانی پێشمه‌رگه شایی و خۆشیان ده‌ربڕی.