به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی كه‌ش و هه‌وای ئه‌منیه‌تی به سه‌ر شاره‌كانی كوردستان دا سه‌پاندووه و هێزه ئه‌منیه‌كانی حكوومه‌ت خه‌ڵك ئازار ده‌ده‌ن.
به وته‌ی هاونیشتمانیان، هێزه‌كانی حكوومه‌ت شاره‌كانی كوردستانیان گه‌مارۆ داوه و له هه‌موو شه‌قام و مه‌یدانه‌كان دا بازگه‌ی پشكنینیان داناوه. سه‌ركوتگه‌رانی ڕژیم هاوكات له‌گه‌ڵ پچڕانی ئینته‌رنێت، ئۆتومبێل و مۆبایلی خه‌ڵك بازڕه‌سی ده‌كه‌ن و هه‌ر كه‌سێك به‌رگری له خۆی بكات، ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی زیندان ده‌كرێت.