كۆمه‌ڵێك له چالاكانی مه‌ده‌نی كوردستان له په‌یامێك دا سه‌باره‌ت به دۆخی مه‌ترسیداری كۆڵبه‌ران له كاتی شه‌ڕی ئێران و ئیسڕائیل هۆشداریان به ده‌وڵه‌ت داوه.
چالاكانی مه‌ده‌نی ڕایانگه‌یاند: پاش ده‌ستپێكی هێرشه وهحشیانهكانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر شاره‌كانی ئێران و به‌ئامانجگرتنی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی، شه‌پۆلێك له توڕه‌یی و نه‌فره‌ت خه‌ڵكی گرتووه‌ته به‌ر. له‌و نێوانه‌دا دیارده‌ی ناحه‌زی سیخوڕی بۆ ئیسڕائیل سه‌رنجی ناونده ئه‌منیه‌تیه‌كانی بۆ لای خۆی ڕاكێشاوه و به ده‌یان كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. له‌و باروودۆخه هه‌ستیاره‌دا، داوا له ده‌وڵه‌ت ده‌كه‌ین سینفی كۆڵبه‌ران كه نان ئاوه‌ری بنه‌ماڵه‌كانیانن له شه‌ڕ و مه‌ترسی جیابكه‌نه‌وه و گیانیان بپارێزن. ئه‌وان له به‌ر نه‌بوونی ڕوویان له پیشه‌ی سه‌ختی كۆڵبه‌ری كردووه و پێداوستی ژیانی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان دابین ده‌كه‌ن، نابێت وه‌كوو مه‌ترسی چاویان لێ بكرێت، كۆڵبه‌ران بێ تاوانن.