ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٩ی جۆزه‌ردان، دوو فه‌رمانده‌ی دیكه‌ی سپای پاسداران كه ناویان ئاشكرا نه‌كراوه له شه‌قامی ئه‌لبۆرز و ناوه‌ڕاستی تاران تیرۆر كراون و به وته‌ی میدیاكانی ئێران، عه‌باس عه‌راقچی له هه‌وڵێكی تیرۆركردن ڕزگاری بووه.
به‌پێی ڕاپۆرتی هاووڵاتیان، ئۆتومبێلی فه‌رمانده‌یه‌كی سپا كه هێشتا ناسناوی ئاشكرا نه‌كراوه، له به‌رده‌م فرۆشگای ئێتكا له تاران كراوه‌ته ئامانج و ئاگرێكی به‌هێز درووست بووه. هه‌روه‌ها ماڵی فه‌رمانده‌یه‌كی دیكه‌ی سپا له ناوه‌ڕاستی تاران به مووشه‌ك كراوه‌ته ئامانج و سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ باس له كوژرانی چه‌ند كه‌س ده‌كه‌ن. شایانی باسه كه ڕێژه‌ی قوربانیانی هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر كۆماری ئیسلامی بۆ ٦٣٩ كه‌س به‌رز بووه‌ته‌وه و هه‌زار و ٩٦٨ كه‌س بریندار بوون.