دیاكۆ یه‌زدانپه‌ناه شارومه‌ندی خه‌ڵكی بۆكان كه پێشتر له‌لایه‌ن لقی ١٠١ی دادگای تاوانه‌كانی ژماره ٢ی ئه‌و شاره به دوو ساڵ زیندان سزا درابوو، به مه‌به‌ستی تێپه‌ڕكردنی ماوه‌ی به‌ندكرانی بانگهێشت كرا.
ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٧ی جۆزه‌ردان ١٤٠٣، دیاكۆ یه‌زدانپه‌ناه بۆ پۆلیسی ئه‌منیه‌تی بۆكان بانگهێشت و بۆ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژ له‌و ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” ئه‌شكه‌نجه و ئازار درا. ناوبراو له ڕێكه‌وتی ٣ی پووشپه‌ڕی ١٤٠٣، به دانانی بارمته ئازاد كرا. دواتر و له ڕێكه‌وتی ٢٥ی ڕه‌زبه‌ری هه‌مان ساڵ، دیاكۆ به تۆمه‌ته‌كانی “هه‌ڵهاتن له سه‌بازی زۆره‌ملێ” و “بێڕێزی به ڕێبه‌ری” به دوو ساڵ و ٨ مانگ زیندان مه‌حكووم كرا.