کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

پشتڕاستكردنه‌وه‌ی سزای زیندانی حه‌مید عه‌باسی له‌ داد‌گای پێداچوونه‌وه‌ی ورمێ

پشتڕاستكردنه‌وه‌ی سزای زیندانی حه‌مید عه‌باسی له‌ داد‌گای پێداچوونه‌وه‌ی

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، دادگای پێداچوونه‌وه‌ی پارێزگای ورمێ سزای ٩ ساڵ و ٩ مانگ زیندانی حه‌مید عه‌باسی، هاووڵاتی خه‌ڵكی سه‌ڵماسی پشتڕاست كردووه‌ته‌وه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، دادگای پێداچوونه‌وه‌ی پارێزگای ورمێ له‌ ژێر گوشاری وه‌زاره‌تی ئیتلاعات و به‌ بێ دادگاییكردن، سزای به‌ندكرانی حه‌مید عه‌باسی پشتڕاست كردووه‌ته‌وه‌. ناوبراو له‌ ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ پارێزه‌ر بێبه‌ش بووه‌ و ده‌رفه‌تی پێ نه‌دراوه‌ به‌رگری له‌ خۆی بكات. حه‌مید عه‌باسی له‌ مانگی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤دا له‌لایه‌ن دادگای ئینقلای سه‌ڵماس به‌ تۆمه‌ته‌كانی “چالاكی ته‌بلیغی دژ به نیزام“، “بێڕێزی به‌ ڕێبه‌ری” و “ئه‌ندامه‌تی له‌ گرووپه دژبه‌ره‌كانی ڕژیم” سه‌رجه‌م به‌ چوار ساڵ و شه‌ش مانگ و سێ ڕۆژ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كرا. هه‌روه‌ها ناوبراو له‌ په‌روه‌نده‌یه‌كی دیكه‌دا به‌ تۆمه‌تی “بڵاوكردنی پڕۆپاگه‌ندا دژ به‌ كۆماری ئیسلامی” و “هه‌ڵگرتنی چه‌كی نایاسایی” به‌ زیندان و جه‌ریمی ماڵی سزا دراو