ڕۆژی دووشه‌ممه ١٩ی جۆزه‌ردان، جه‌له‌سه‌ی دادگاییكردنی عه‌بدۆڵڵا ڕه‌زایی، چالاكی سنفی فه‌رهه‌نگیانی كرماشان له لقی یه‌كی دادگای گشتی و ئینقلابی ئه‌و شاره به‌ڕێوه چوو.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ئیتلاعاتی سپای كرماشان په‌وره‌نده‌سازی بۆ عه‌بدۆڵڵا ڕه‌زایی كردووه و ئه‌و چالاكه سنفییه، له به‌رانبه‌ر تۆمه‌تی ناڕه‌وای “ته‌بلیغ دژی نیزام له ڕێگه‌ی به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی نایاسایی” به‌رگری له خۆی كردووه.