ڕۆژی دووشه‌ممه ١٩ی جۆزه‌ردان، خانه‌نشینكراوانی موخابرات له شاره‌كانی سنه، كرماشان، ئیلام، ورمێ، مه‌ریوان، بیجاڕ، ته‌ورێز، تاران، شیراز، به‌نده‌رعه‌باس، شه‌هركورد، خۆڕه‌م ئاباد، زه‌نجان، ڕه‌شت و چه‌ند شاری دیكه‌ی ئێران دژ به دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه.
خانه‌نشینكراوانی موخابرات دووشه‌ممه‌ی هه‌موو حه‌فته‌یه‌ك دژ به دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی، گرانی و هه‌ڵاوسان خۆپێشاندان ده‌كه‌ن، به‌ڵام تا به ئه‌مڕۆ هیچ به‌رپرسێكی ڕژیم بایه‌خی به داخوازییه‌كانیان نه‌داوه. خانه‌نشینكراوانی ناڕازی دژ به سیتادی ئیجرایی فه‌رمانی ئیمام و سپای پاسداران دروشمیان به‌رز كرده‌وه و خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی و به‌هره‌مه‌ندبوون له ده‌رمانی خۆڕایی بوون.