ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٨ی جۆزه‌ردان، ئاگر له له‌وه‌رگه و دارستانه‌كانی سه‌رپولی زه‌هاو و پاوه كه‌وته‌وه و به‌وهۆیه‌وه زیانێكی زۆر به ژینگه‌ی ناوچه‌كه گه‌یشت.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ده‌یان هێكتار له‌وه‌ڕگه و زه‌وی كه‌شاوه‌رزی جووتیاران له گوند سه‌لمان ته‌په‌ی سه‌رپولی زه‌ها له ئاگردا سووتاوه و خه‌ڵكی ناوچه‌كه به ده‌ستی به‌تاڵ سه‌رقاڵی كوژانه‌وه‌ی ئاگره‌كه بوون. هاوكات دارستانه‌كانی ناوچه‌ی دوریسانی پاوه له‌لایه‌ن قازانجپه‌رستانه‌وه ئاگر دراوه و هه‌وڵی ژینگه‌دۆستان بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه ئاكامێكی نه‌بووه و خه‌ڵكی ناوچه‌كه داوای یارمه‌تی له ژینگه‌دۆستانی شاره‌كانی دیكه ده‌كه‌ن.