ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٨ی جۆزه‌ردان، به‌هۆی ڕووداوێكی هاتووچۆ له جاده‌ی كوزه‌ران بۆ چوارزهبهر سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و سێ شارومه‌ندی دیكه بریندار بوون.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕووداوه‌كه له نێوان دوو ئۆتومبێلی پژۆ و پراید له نزیك گوندی چۆغاگنووژ له مێحوه‌ری كوزه‌ران بۆ چوارزهبهری كرماشان ڕووی داوه و له ئه‌نجامی ئه‌و ڕووداوه‌دا، سێ هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ست داوه و سێ كه‌س بریندار و ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان كراون.