به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، له سه‌روبه‌ندی ٣١ی جۆزه‌ردان، ڕۆژی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه، كۆمه‌ڵێك له لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له شاری سه‌قز چالاكییان ئه‌نجام دا.
به‌پێی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران دیواری شه‌قام و كۆڵانه‌كانی ئه‌و شاره‌یان به دروشمه‌كانی “بژی كۆمه‌ڵه”، “بژی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران” و “بژی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه” نه‌خشاندووه و وێڕای پیرۆزبایی كردنی ئه‌و ڕۆژه، په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواتی هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری دا نوێ كردووه‌ته‌وه.